Courses tagged with "Mime Type - Scorm 1.2" (801)

Sort by: Name, Rating, Price
Start time: Any, Upcoming, Recent started, New, Always Open
Price: Any, Free, Paid
No votes
ALISON Free Course Type: course Free to Access Mime Type - Scorm 1.2

سەلامەتی خواردن لایەنێكی هەرە گرنگی ئەو بازرگانی و بزنسەیە كە مامەڵە لەگەڵ خواردن دەكەن ،جا لە هەر قەبارەیەكدابن. قوتابی لە ڕێگەی ئەم كۆرسە دبلۆمیەوە ، كە بەخۆڕایی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوەیە ، دەتوانێ‌ فێری سیستەم و كردارە پێویستەكانی تایبەت بە بەڕێوەبردنی كوالێتی بەرزی بازرگانی خواردن ببێت. لە پراكتیزەی ستافی پاكو وخاوێنی تەواوەوە بۆ دروست بوونی سیستەمێكی ڕێگر لە دەردو نەخۆشی توندو درم ، ئەم كۆرسە دبلۆمیە دڵنایایی دەدات بە فێرخواز كە دەبێتە خاوەن زانیاری پێویست لەسەر بەڕێوەبردنی كارو فرمانێكی خزمەتگوزاری تایبەت بە پاكو وخاوێنی خواردن. جاری یەكەم قوتابیەكە ئاشنا دەكرێ بە بابەتەكانی سەلامەتی خواردن وەك: كوالێتی ئاو، پێوانەكانی كۆنتڕۆڵ كردنی دەردو نەخۆشی، بەڕێوەبردنی ڕووداوو بۆیەری خزمەتگوزاری خواردن. پاشان كۆڕسەكە دێتە سەر دیراسەیەكی سەلامەتی خواردن لە خزمەتگوزاری خواردن وەك: لە هوتێلەكان و چێشتخانەكان. دەكرێ ئەم كۆڕسە بەخۆڕاییەی ئینتەرنێت ببێتە جێگەی سەرنجی مەزن بۆ بەڕێوەبەرانی سەلامەتی خواردن لە كارخانە پڕۆسەدارەكانی خواردن و چێشتخانەكان یاخود هەر كارگەو جێگایێكی خزمەتگوزاری خواردن. كرێكارو قەرمانبەرانی هەر ئیش و كارێك ، كە تیایدا مامەڵە لەگەڵ خواردن دەكەن ، بە تەواوكردنی ئەم دبلۆمە زۆر سودمەند دەبن و هەروەها ستاندەرێكی بەرزی سەلامەتی لە میانەی كردەی خزمەتگوزاری خواردن مسۆگەر دەكەن. <br />